English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێشتا ئاگرەکەی بازاڕی سێبیرانی قەیسەریی هەولێر کۆنترۆڵنەکراوە
2018-08-05 [08:11 AM]

ZNA-هه‌ولێر


شەوی رابردوو ئاگر لە بازاڕی سێبیرانی نێو قەیسەریی ھەولێر کەوتووەتەوە و دووکانەکانی ئەو بەشەی بازاڕی قیسەری سووتان، سەرەڕای ھەوڵەکانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی ھەولێر بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرە، بەڵام ھێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە.

ئاگرەکەی بازاڕی سێبیرانی نێو قەیسەریی ھەولێر لە کاژێر ٩:٣٠ خولەی شەوی رابردووەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامە، سەرەڕای ھەوڵە بەردەوامەکانی تیمەکانی بەرگری شارستانی، بەڵام نەتوانراوە ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکەن.

بەشی ھەرە زۆری ئەو دووکانانەی دەکەونە نێو ئەو بازاڕاوە، جلوبەرگی منداڵان و بابەتی جوانکاری ئافرەتان و پیاوانی تێدا دەفرۆشرێت، بەڵام جیا لە زیانە ماددییەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

عەمید شوان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ھەولێر لەبارەی ھۆکاری کۆنترۆڵنەکردنی ئاگرەکە لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "بەشی ھەرە زۆری کاڵاکانی نێو ئەو دووکانانە قوماش و بۆن و سپران، ئەو بەشەی ئاگرەکەشی تێدا ماوە، ژێر زەمینی بازاڕەکەیە، رێگای چوونە نێو ژێر زەمینەکەش ئەستەمە و تیمەکانمان ناتوانن بگەنە قوڵایی ژێرزەمینەکە، بەڵام ھەوڵەکانیشمان بەردەوامە و ئاگرەکە لە کۆنترۆڵکردندایە".

سەبارەت بە ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش، عەمید شوان عەبدولقادر، گوتی: "تاوەکو ئێستا ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئاشکرا نەبووە، تاوەکو نەچینە ژوورەوە و لێکۆڵینەوە نەکەین، نازانین ھۆکارەکەی چییە".

سەبارەت بە زیانەکانیش، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ھەولێر گوتی: "تەنیا ژێرزەمینەکە و دوو دووکان لەسەرەوە سووتاون، ھیچ زیانێکی گیانیش نەبووە".


رووداو





ئەم هەواڵە 1216جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad