English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: دۆخی سیاسی و ئابووریی ئێران خراپتر دەبێت
2018-08-05 [08:17 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەیە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نوێترین ھەڵوێستیدا لەبارەی دۆخی ئیران لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە دۆخی سیاسی و ئابووریی ئێران ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت.

ترەمپ، ئاماژەی بەوەش کردووە، دیدار و دانوستانی ڕێبەرانی ھەر دوو وڵات، پەیوندیی بە بڕیاری بەرپرسانی باڵای ئێرانەوە ھەیە و جەختیشی کردووەتەوە دۆخی سیاسی و ئابووریی ئێران خرپاتر دەبێت و دانیشتنی منیش لەگەڵیان ھیچ لەو پرسە ناگۆڕێت.

سەرکۆماری ئەمریکا پێشتر و پاش توند و گرژتربوونی ئاخاوتنی نێوان واشنتۆن و تاران، پێشنیاری دانوستانی بێ مەرجی بە بەرپرسانی ئێران داوە.

دۆناڵد ترەمپ، لە حاڵێکدا باسی ئەگەری دانوستان لەگەڵ ڕێبەرانی ئێران دەکات، کە قۆناغی یەکەمی گەمارۆکان لەدژی ئێران، دووێنی شەممە دەستی پێکردووە و ئەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پێشنیاری دانوستانی بێ مەرجی دۆناڵد ترەمپ، لەگەڵ ڕێبەرانی ئێران، کاردانەوەی زۆر و جۆراوجۆری لێ کەوتەوە. ھەندێ بەرپرسانی ئێرانی لاوەکی و بە ترسەوە باسیان لێوە کردووە، بەڵام لە بەرانبەردا بەشێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسداران بە توندی ھێرشیان کردووەتەوە سەر ئەمریکا. عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کە قسەی کۆتایی لەمبارەوە دەکات، ھەتا ئێستا بەو پێشنیارەی ترەمپ ھیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا و لە بەرەبەری وەگەڕ کەوتنەوەی گەمارۆکان لەدژی ئێران، دۆخی شپرزی ئابووری، ئێرانی داگرتووە و چوونە سەری بەھای دراوە بیانییەکان و دابەزینی بەھای دراوی ئێرانی، ھاوکات گرانی و بێکاری بووە ھۆی شەپۆلێکی دیکە لە خۆپیشاندان و ئاڵۆزی لە شارە گەورەکانی ئەو وڵاتە و بەڕای کارناسانی ئابووری، ئەم دۆخە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت و ئەگەر بێت و مانگی ١٠ قۆناغی دووەمی گەمارۆکان جێبەجێ بکرێن و ھاوکات ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/٤یش کەرتی نەوت بگرێتەوە، کۆنترۆڵکردنی بازار و کۆمەڵگەی ئێران لەدەستی حکوومەت دەردەچێت.

لەمبارەوە دوێنێ وەزیری کاری ئێران ڕای گەیاندووە، لە ئەگەری قووڵبوونەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، لەوانەیە یەک ملیۆن کەس لەو وڵاتە بێکار ببنە.





ئەم هەواڵە 4624جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad