هەولێر _ ZNA
ده‌ركه‌وتنی ددان له مندالێكهوه بۆ منداڵێكی تر جیاوازه ، هه‌ندێ مندال هه‌ر له ساڵی یه‌كه‌م و له شه‌ش مانگی یه‌كه‌م ددانی به دیار ده‌كه‌وێ ، وه هه‌ندێكی تر تاخیر تر ده‌بێ ،ئه‌گه‌ر منداڵ تاوه‌كو ته‌مه‌نی 13 مانگی ددانی نه‌هات ئه‌وا مانای وایه كێشه‌یه‌ك بوونی هه‌یه.
هه‌ندێ جار هه‌ندێ هۆكار ده‌بنه هۆی تاخیر هاتنی ددانی منداڵ ، وه هه‌ندێ جاریش هیچ هۆكارێك نیه به سرووشتی تاخیر ده‌بێ .
هۆكاره‌كانی دره‌نگ هاتنی ددانی مندال :
1-كه‌می ڕێژه‌ی كالسیۆم له جه‌سته‌ی كۆرپه‌له .
2-خراپی جۆری خواردن چونكه به ته‌واوی پێكهاته‌كانی خواردن بۆ جه‌سته‌ی ناچێ .
3-كه‌می ڤیتامین دی یان فۆسفۆڕ .
4- كێشه‌ی ڕژێنی ده‌ره‌قی .
5- بابه‌تی بۆ ماوه‌یی له‌وانه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌بێ .
هه‌ندێ ئامۆژگاری به تایبه‌تی بۆ دایكان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان له‌م كێشه‌یه به دوور بن :
_ڕۆژانه منداڵه‌كانیان بده‌نه به‌ر تیشكی خۆر به تایبه‌تی له به‌یانیان .
_ گرنگی دان به خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به كالسیۆم و ڤیتامین دی بۆ نموونه شیر و پێكهاته‌كانی و هێلكه .
_ سه‌ردانی كردنی دكتۆری تایبه‌ت و پشكنینی ده‌م بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئایا هیچ كێشه‌یه‌كی كه‌می پێكهاته‌و ڤیتامینه‌كانی هه‌یه .
ئەم هەواڵە 10090جار خوێندراوەتەوە |