ZNA-ههولێر
لەڕاگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس دەست کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر ڕایدەگەێنێت ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٥ ی ئابی ٢٠١٨ ، نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ منداڵێکی ٣ ساڵان کە تووشی ئەستوور بوون و کیسی زکماکی ڕێڕەوی زراو ببوو choledocal cyst ئەنجامدرا
تەندروستی ڕاشیدەگەێنێت نەشتەرگەرییەکە لەلایەن تیمێک بەسەرپەرشتی دکتۆر سالار ێباح پیرداود پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان و بەیارمەتی ھەریەک لە د.عبدالرحمن عمر گە پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان و د.لیپ و د.سامان پزیشکانی دێرینی نەشتەرگەری منداڵان ئەنجامدراوە .
لەکۆتادا تەندروستی ڕایدەگەێنێت ، نەشتەرگەرییەکە زیاتر لە چوار سەعات و نیوی خایاند و ئێستا نەخۆشەکە لە بارێکی تەندروستی جێگیر دایە.
 
ئەم هەواڵە 9430جار خوێندراوەتەوە |