English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمكاری عەرەبی، لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییەكانی حەشدی شه‌عبی دەكات
2018-08-05 [08:32 AM]

ZNA-هه‌ولێر


گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکان گوتی، راپۆرتێکیان لەبارەی پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە کوردستانییەکان رادەستی کۆمکاری عەرەبی کردووە و، ئەوانیش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێک ھێناوە و لە چەند رۆژی داھاتوودا لیژنەکە دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات.

حەشدی شەعبی لە دوای ئازادکردنی ناوچە کوردستانییەکان و ١٦ی ئۆکتۆبەر، بەردەوام پێشێکاری دژی خەڵکی ئەو ناوچانە ئەنجام دەدەن و خەڵکی ئەو ناوچانەشزۆر بێزارن لەو ھێزانە و داوا دەکەن دەربکرێن، لە چەند رۆژی ڕابردوویشدا چەند شێخێکی عەشیرەتی خەزرەجیان تیرۆر کرد.

مزاحم ئەلحویت، گوتەبێژی ھۆزە، ڕایگەیاند: "راپۆرتێکیان لەبارەی پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان رادەستی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی (ئەحمەد ئەبو غەیت) کردووە، کە سەرجەم پێشێلکارییەکان لە خۆ دەگرێت وەک کوشتن و ئەشکەنجەدان و دەستدرێژیکردنەسەر ئافرەتان  و دەستگیرکردن و ئازادکردنی خەڵک بە پارە".

ئەلحویت گوتیشی: "دوای رادەستکردنی راپۆرتەکە، داوامان کرد لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروست بکرێت لەو پێشێلکاریانە و ئەوانیش راستەوخۆ بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەکیان داوە، بۆیە لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو لیژنەیە دەگاتە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دەست بە لێکۆڵینەوە بکات لەو ناوچانە و راستییەکان ڕوون ببنەوە".

گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکان، ھەروەھا دەشڵێ: "داوامان کردووە سەرجەم ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە کوردستانییەکان بکشێنەوە".

KDP.info





ئەم هەواڵە 9088جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad