English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كیسێك چیمه‌نتۆ دوو هۆزی گه‌وره‌ به‌شه‌ر ده‌هێنێت
2018-08-05 [08:35 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەھۆی یەک کیس چیمەنتۆ، دوو ھۆزی گەورەی قەزای "سەید دەخیل"ی پارێزگای زی قار، بەشەڕھاتن و لە ئەنجامیشدا کەسێک برینداربوو.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگاکە رایگەیاندووە، شەڕ لە نێوان دوو ھۆزی ناوچەکە سەری ھەڵداوە، کە لە بنەڕەتدا لەسەر یەک کیس چیمەنتۆ بووە و کەسێکیش بریندارە.

وێبسایتی سکای پرێسی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، لە شەڕەکەدا چەکی سووک و مامناوەند بە کارھاتووە و تەقەیەکی زۆریش کراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی شەڕەکەوەش دەزگا ئەمنییەکان قەدەخەی ھاتووچۆیان راگەیاند لە ناوچەکانی نزیک شەڕەکە و رێکارەکانیشی بۆ دەستگیرکردنی تێوەگلاوان توندتر کرد.

ماوەیەکە شەڕی نێوان ھۆزەکان لەسەر کێشەی ھاوشێوە لەسەرتاسەری عێراق زۆر بووە و پێشتریش لە پارێزگای دیوانیە لەسەر کەڵەشێرێک دوو کەس کوژران و دووی دیکەش برینداربوون.





ئەم هەواڵە 3799جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad