English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ گفتوگۆ ده‌كه‌ن
2018-08-05 [08:45 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەعد حەدیسی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بە ھۆی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانەوە وەستابوو، بەڵام دوای دیدارەکەی نێوان حەیدەر عەبادی ،سەرۆک وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەفتەی رابردوو، گفتوگۆکان دەستییان پێکردۆتەوە.

ھەروەھا دەڵێت: لە ماوەکانی رابردوو کاری زۆر باش لە نێوان حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەردوولا کراوە.

دەشڵێت: ئەو خاڵە ناکۆکانەی کە لە ئێستادا گفتوگۆی لە بارەیەوە دەکرێت، کردنەوەی رێگاکانی ھەولێر- کەرکوک و دھۆک- موسڵ و ھەناردەکردنی نەوتی کەرکوکە لە رێگای ھەرێمی کوردستانەوەو بۆ بەندەری جیھانی تورکیا.

ھەر سەبارەت بەم پرسە پەیامنێرمان ھەڵۆ جەباری راگەیاند: ئەمرۆ شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە پێک ھاتبوون لە لیوا عەبدولخالق تەلعەت، بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێرو لیوا سالار نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە قەڵاکەی شارەدێی پردێ لەگەڵ ھێزە عێراقیییەکان سەبارەت بە کردنەوەی رێگای ھەولێر- کەرکوک لە کۆبوونەوەدان.


سەرچاوە/ بەغداد پۆست





ئەم هەواڵە 12421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad