English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی هەولێر هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگری بازاری قه‌یسه‌ری هه‌ولێر ده‌خاته‌روو
2018-08-05 [08:54 AM]

ZNA-هه‌ولێر


قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ھۆکاری ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەری شۆرتی کارەبا بووە، بەڵام بەدواداچوونی ورد لەسەر ئەو ڕووداوە دەکەین.

نەبەز عەبدولحەمید، قامیقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر لە پرێنس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: "کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥\٨\٢٠١٨ ئاگرەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام ئەو دووکەڵەی ئێستا ھەیە، بەھۆی ئەوەی ئەو کاڵا و شتومەکانەیە کە لەسەرەوەی بیناکە دووکاندارەکان دایان ناوە، ھەروەھا ناوە ناوە ئاگرەکە نوێ دەبێتەو"ە.

لەبارەی زیانەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەوە قایمقامی ھەولێر ئاشکراشی کرد: ”لەڕووی مادییەوە ھێشتا زیانەکان دیار نین، بەڵام چەند کارمەندێکی بەرگریی فریاکەوتن بەھۆی دووکەڵەکەوە بووراونەتە جگە لەوە ھیچ زیانێک گیانی لێ نەکەوتووەتەوە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە شۆرتی شۆرتی کارەباوە بووە، بەڵام بەدواداچوونی ورد لەسەر ھۆکاری ڕووداوەکە دەکەن، ئەگەر ھەر لایەنێک لە پشتی ئاگرکەوتنەوەکەوە بێت، ئەوا بەرپرسیارێتییەکە دەکەوێتە ئەستۆی".

لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەرییەوە، نەبەز عەبدولحەمید گوتیشی: ”قەرەبووکردنەوە پێویستی بە گفتوگۆ و بڕیار ھەیە، ئایا قەرەبوو دەکرێنەوە، یان حکوومەت دەتوانێت لەم کاتەدا قەرەبوویان بکاتەوە؟، بەڵام پێش ھەر شتێک پێویستە ھۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە بزانرێت".





ئەم هەواڵە 6661جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad