English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی ڕۆنی ماسی چین
2018-08-05 [01:05 AM]

هەولێر _ ZNA



پزیشكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ڕۆنی ماسی باشترین جۆری ڕۆنه‌ بۆ جه‌سته‌ و پێویسته‌ مرۆڤ له‌ خواردنه‌كانیدا به‌كاری بهێنێت و بیخوات، چونكه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام به‌بێ زیاده‌ره‌وی له‌ خواردنی.

توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ رۆنی ماسی زۆر به‌سووده‌ بۆ جه‌سته‌ به‌تایبه‌تی رۆنی ماسی "سه‌له‌موون، زه‌ردیخ و توونه‌" چونكه‌ رۆنی ئه‌م جۆره‌ ماسییانه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ چه‌وری ئۆمێگا سێ و ئۆمێگا شه‌ش كه‌ ئه‌م سوودانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نن به‌ جه‌سته‌:

1_ له‌ نه‌خۆشیی دڵ رزگارت ده‌كات: نه‌خۆشییه‌كانی دڵ یه‌كێكه‌ له‌ مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشی و پزیشكان به‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشییه‌ كوشنده‌كانی داده‌نێن، به‌ڵام پزیشكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا سێ جار بۆ چوار جار رۆنی ماسی بخۆی یان له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كاندا به‌كاری بهێنیت، ئه‌وا دڵت به‌ته‌واوه‌تی ڕزگاری ده‌بێت له‌ نه‌خۆشی ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی چه‌وری ئۆمێگا سێ و شه‌ش كه‌ له‌ رۆنی ماسیدایه‌ كه‌ په‌ستانی به‌رزی خوێن و رێژه‌ی كۆلسترۆڵی زیاده‌ له‌ جه‌سته‌دا ناهێڵن و كۆنترۆڵی ده‌كه‌ن.

2_ بینایی چاوه‌كان به‌هێز ده‌كات: وه‌ك پزیشكان ئاماژه‌یان پێ كردووه‌ یه‌كێك له‌ باشترین پێكهاته‌كان بۆ باشتربوونی بینایی چاوه‌كان، چه‌وری ئۆمێگا سێیه‌ كه‌ له‌ ڕۆنی ماسیدا ده‌ست ده‌كه‌وێت، بۆیه‌ پزیشكان هۆشیاریمان ده‌ده‌ن كه‌ گرینگی بده‌ین به‌ رۆنی ماسی.





ئەم هەواڵە 8422جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad