English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشووی جەژنی قوربان راگەیاندرا
2018-08-05 [09:55 AM]

ZNA - هەولێر


سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمی ڕۆژانی جەژنی قوربانی راگەیاند.

 

 
ئەمڕۆ یەکشەممە 5/8/2018، سەفین دزەیی پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە خانەوادەی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و ھەموو موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەین، ھیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی یەکڕیزی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان".
 
دزەیی روونیشیكردەوە "بە ھاووڵاتییانی خۆشەویستی خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنین، پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز لە رۆِژی یەکشەمە 2018/8/19 دەست پێ دەکات، تا رۆژی شەممە 2018/8/25 بەردەوام دەبێت، ڕۆژی یەکشەممە 2018/8/26 دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە".

 

 





ئەم هەواڵە 17140جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad