English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هیچ كه‌سێك له ‌سه‌رووی‌ یاساوه‌ نییه و پشتگیریی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی دادگا ده‌كه‌ین
2018-08-05 [11:56 AM]

​ZNA - هەولێر


به‌پێى ڕاگه‌یاندراوی پێگه‌ى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5/8/2018 قوباد تاڵه‌بانى جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی دادگای سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگا و ژماره‌یه‌ك له‌ دادوه‌ران كۆبووه‌ ، دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: كه‌ به‌ئه‌لكترۆنیكردنی سه‌رجه‌م كاره‌كانی دادگای سلێمانی، قۆناغێكی گرنگه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ش كاتێكی زۆر بۆ هاووڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه ‌و كاره‌كانیان به ‌زوویی ڕاده‌په‌ڕێنن.

جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌: كه‌ پێویسته‌ دادگاكان له‌ ململانێ‌ سیاسییه‌كان به‌دوور بن و پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ ده‌ربڕی‌ و گوتی: ئێمه‌ پشتگیریی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆییی دادگا ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییی دادگا كارا بێت ئه‌وه‌ یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ دادگا به‌دوور بێت له‌ ململانێی سیاسی و یارمه‌تیده‌ر ده‌بین بۆ به‌هێزكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌.





ئەم هەواڵە 4723جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad