English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نزیكه‌ 10 هه‌زار كه‌س له‌ کەمپی دیبەگە جلوبەرگیان پێدرا
2018-08-05 [12:42 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی پرۆژەکانیدا لەگەڵ مانگی سوری ئیماراتی، لە کەمپی دیبەگە ١، پارەی کاش و جلوبەرگی پێشکەش بە خێزانەکانی دانیشتووی کەمپەکە کرد.

 

له‌ کەمپی دیبەگە یەک جلوبەرگ  و پارەی کاش پێشکەشی ئافرەتان و پیاوانی كه‌مپه‌كه‌ لەلایەن مانگی سوری ئیماراتی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کرا.

 

لەم پرۆژەیەدا ١٧١٣ خێزان کە بەرانبەرە بە ٩١٦٢ کەس سودمەند بوون و پێداویستییەکانیان وەرگرت.

 

بڕی پارەی کاشی دابەشکراو لەم پرۆژەیەدا دەکاتە بڕی ٥١٩٣٠٠٠٠ پەنجاو یەک ملیۆن و نۆسەد و سی هەزار دیناری عێراقی کە پێشکەشی سەرجەم خێزانەکانی کەمپی دیبەگە ١ کرا.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانی لە کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکاندا و بە هاوکاری و هاوبەشی رێکخراو و ناوەندە هاوشێوەکانی هەوڵدەدات زۆرترین خێزانی لێقەوماو و هەژار و کەمدەرامەت سودمەند بکات.





ئەم هەواڵە 1279جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad