English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر چه‌ند خالێك ڕێككه‌وتن
2018-08-05 [12:59 PM]

ZNA - ھەولێر


به‌ پێی زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی هه‌رێم و عێراق كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی پردێ به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ڕێگای نێوان هه‌ولێر- كه‌ركوك گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كه‌ هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ڕێككه‌وتن

1. دانانی بازگه‌ی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پۆلیسی ئیتحادی له‌ نزیك شاره‌دێی پردێ.

2.  لابردنی سه‌رجه‌م بازگه‌ لابه‌لایه‌كان.

3.  چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌ی پردی.

4. دانانی بازگه‌ی گومرگ له‌لای مه‌فره‌ق شوان و له‌ نزیك چێشتخانه‌ی میدیا.

شایه‌نی باسه‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو شاندی هه‌رێم و به‌غدا ته‌نها واژۆی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ناوخۆی عێراقی ماوه‌ بڕیار وایه‌ به‌ر له‌ جه‌ژنی قوربان بازگه‌كه‌ بكرێته‌وه‌ به‌ڕووی هاوڵاتیان.





ئەم هەواڵە 1318جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad