English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەست راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
2018-08-05 [01:12 AM]

ZNA - ھەولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە 5\8\2018، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، لە راگەیاندراوێکدا، كه‌ وێنه‌یه‌ك به‌ر ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس كه‌وتووه‌ تێدا هاتووە: ”پێشکەشکردنی داوکاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەستی هەڵبژاردنی 30\9\2018، لە کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی چوارشەممە 8\8\2018، دەست پێدەکات“.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، لەو راگەیاندراوەدا، ئەوەشی خستووەتەڕوو: کە ئەو پێشکەشکردنە، لە رێگەی لینکی تایبەتەوە کە لە ماڵپەڕی کۆمسیۆنەوە (www.khec.krd) دادەنرێت، هەر پارێزگایەکیش لینکی تایبەت بەخۆی دەبێت، ئەم پڕۆسەیەش تا کاتژمێر 4:00ی دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی 17\8\2018، بەردەوام دەبێت، دواتریش بەشێوەی تیروپشک ناوەکان یەکلایی دەکرێنەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە: کە ئەو کەسانەی بەنیازن داواکاری پێشکەش بکەن، پێویستە (ژمارەی دەنگدەر، ژمارەی بنکەی دەنگدان و ناوی بنکەی دەنگدان)ی خۆیان بزان، کە مەرجە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکارییەکە ئەویش لە رێگەی لینکی تایبەتی ماڵپەڕی کۆمسیۆن، یاخود سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوە، تۆماری دەنگدەرانەوە دەست دەکەوێت.





ئەم هەواڵە 5128جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad