English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاندیده‌كانی سكۆله‌رشیپی وڵاتى چیک، تاقیکردنەوەى توانستى زانستییان ئەنجامدا
2018-08-05 [03:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی  له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، دواى ئەوەى ده‌رفه‌تی (30) سكۆله‌رشیپى بۆ خوێندنی پزیشكی گشتی و، پزیشكی ددان ڕاگەینرتا، ئەمڕۆ یەکشەممە بەچاودێرى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى بۆ کاندیدانى سکۆلەرشیپى چیک لە زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا/ كه‌مپسی هه‌ولێر بەڕێوەچوو.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ تاقیکردنەوەکە لەپرۆسەیەکى شەفاف و بەپێى پێوەرە زانستییەکان لەکەش و هەوایەکى زانستى لەبار، لەلایەن ژماره‌یه‌ك پرۆفیسۆری زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه‌ به‌رێوه‌بردرا و، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیش ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌ى کرد و، تیایدا ( 74) کاندید کە پێشووتر ناوەکانیان لە قۆناخی یەکەمی پێشبڕکێدا له‌ پڕۆسه‌یه‌كی ورد و زانسیدا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆنمره‌ی قۆناخی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی (شۆرت لیست کرابون)  و مافی به‌شداریكردنیان هه‌بو، ته‌نها (47) كاندید له‌و ژماره‌یه‌ك چونە پرۆسه‌ی پێشبڕكێ و، به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان كرد، هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تێچوی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانى  گرتە ئه‌ستۆ.

 ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ کاندیدە سەرکەوتوەکان بەشدارى تاقیکردنەوەى توانستى زانستیان لە بابەتەکانى (بایۆلۆجى – کیمیا–  فیزیا – بیرکارى– زمانى ئینگلیزى) بەزمانى ئینگلیزى ئه‌نجامدا، دواى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانى ئایندەدا ئەنجامى تاقیکردنەوەکە ڕابگەیەندرێت، بەوه‌ش کاندیدە هەمیشەییەکان دیارى دەکرێن.





ئەم هەواڵە 3553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad