ZNA- ھەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاری قەڵغانی خێرخوازی ئینگلتەرا ، ھەردوو یانەی چێلسی و مانشستەر ستی بەیەک گەیشتن.
یانەی مانشستەر ستی توانی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بۆ یانەی چێلسی .
ھەردوو گۆڵەکەی یانەی مانشستەر ستی لە خولەکەکانی ١٣ و ٥١ لەلایەن یاریزان سێرجیۆ ئەگوێرۆ تۆمارکران .
بەم ئەنجامە یانەی مانشستەر ستی یەکەم نازناوی ئەم وەرزەی بەدەست ھێنا .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 12424جار خوێندراوەتەوە |