English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: دۆخی غەززە لە یەکلاییبوونەوە نزیکە
2018-08-05 [03:35 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری هەواڵگریی ئیسرائیل رایگەیاند: بارودۆخی غەززە نزیکە لەوەی یان بە شەڕ یان بە چارەسەر یەکلایی ببێتەوە.

ئیسرائیل کەتز لە تویتێکدا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئاگربەستی ئەم دواییانە راگەیاند کە کۆتایی بە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لە غەززە هێنا.

کەتز هەروەها رایگەیاند پلانی خۆی کە بە (دوورگەی دەستکرد) ناوی دەبات،  ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پێشکەش دەکات کە تێیدا داوا دەکات هەموو جۆرە پێوەندییەکی سیڤیل لەنێوان ئیسرائیل و غەززەدا نەمێنێت.

بە گوتەی وەزیری هەواڵگریی ئیسرائیل، هەرجۆرە هاوکارییەک کە دەدرێت بە غەززە پێویستە بە مەرجی گەڕاندنەوەی سەربازە دیلەکانی ئیسرائیلی بێت.

 





ئەم هەواڵە 5407جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad