English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری سلێمانی بۆ دەست پێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان فرۆكەخانەی سلێمانی و توركیا هەوڵ دەدات
2018-08-05 [05:44 AM]

ZNA - هەولێر


ھەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێكی پارێزگاكە ، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ كێشەی فرۆكەخانەی سلێمانی و كردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان فرۆكەخانەی سلێمانی و فرۆكەخانەكانی دیكەی توركیا سەردانی بەغدا دەكات.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و توركیا كۆدەبنەوە، بۆ تاوتوێكردنی گەشتەكان.

دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، توركیا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ھەرێمی كوردستان وەستاند، بەڵام دوای ماوەیەك، گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فرۆكەخانەی ھەولێر دەستپێكردەوە، بەڵام بە بیانووی ئەوەی ھەریەك لە یەكێتی و گۆڕان ھاوكاری پەكەكە دەكەن، گەشتە ئاسمانییەكانی فرۆكەخانەی سلێمانیی دەستپێنەكردەوە.





ئەم هەواڵە 5200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad