English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتی پێری سەردانی منداڵێکی نەخۆش دەکات
2018-08-04 [04:08 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی، کاتی پێری، لە سەردانیدا بۆ ئۆسترالیا، سەردانی منداڵێکی نەخۆشی لە نەخۆشخانەدا کرد.

 

ئەو گۆرانیبێژە لە دوای گێڕانی کۆنسێرتێک لەو وڵاتە ئاشکرای کرد، لە دوای تەواوبوونی کۆنسێرتەکە سەردانی منداڵێکی نەخۆش دەکات.

 

منداڵە نەخۆشە تەمەن هەشت ساڵەکە، بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک، نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامدراوە.

 

ئەو منداڵە زۆر شەیدای پێرییە و بەهۆی نەمانی بلیتەوە نەیتوانی لە کۆنسێرتەکەی ئامادە ببێت.

 

لە دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لەمباریەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا لەلایەن خوشکی ئەو منداڵە نەخۆشەوە، پیری پۆستەکەی بینی و بەهۆیەوە بڕیاردا سەردانی ئەو منداڵە نەخۆشە بکات.





ئەم هەواڵە 838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad