English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دامەزراوەی شەھیدانی عێراق١٥٠ چەكداری كوژراوی داعشی بە شەھید تۆماكردووە
2018-08-05 [06:19 AM]

ZNA - هەولێر


تارق مەندەلاوی بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی قوربانیانی جەنگ لە دامەزراوەی شەھیدانی عێراق رایگەیاند، لەرێگەی لیژنەیەكەوە بەدواداچوونمان بۆ ھەموو ئەو بڕیارانە كرد كە گومانی گەندەڵی تیایاندا ھەبووە بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە دۆسیەی تیرۆریستانەوە ھەیە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی قوربانیانی جەنگ راشیگەیاند كە لە پارێزگاكانی ئەنبار و دیالە و سەڵاحەدین و نەینەوا ١٥٠ مامەڵەی چەكدارانی كوژراوی داعش لەلایەن كەسوكارەكانیانەوە پێشكەش كراون و بە شەھید ھەژماركراون و پێشتر تاوانیان بەرانبەر گەلی عێراق ئەنجامداوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێك لە مامەڵەكان بە پارە كراون.

ھاوكات ھەر لەسەر ئەم دۆسیەیە، نوسینگەی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوای پێداچوونەوە بە ھەموو ئەو دۆسیانە دەكات كە لە ساڵی ٢٠١٤ وە پێشكەش كراون. بۆ ئەوەی مامەڵەی ئەو تیرۆریستانە ئاشكرا بكرێت كە لە لایەن كەسوكارەكانیانەوە وەك شەھید خراونەتەڕوو.

 





ئەم هەواڵە 1048جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad