English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزەرێکی کورد لە سنە دەستبەسەرکرا
2018-08-05 [06:33 AM]

ZNA - هەولێر


حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری رامین حوسێن پەناھی و دۆسێەی كچانی شیناوێ لە سنە دەستبەسەر كرا.

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ یەكشەممە پارێزەری كورد حوسێن ئەحمەدی نیاز كە بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسییەی رامین حوسێن پەناھی سەردانی دادگای شۆرشی سنەی كردووە، دەستبەسەركراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی نزیک لە ئەحمەدینیاز بڵاویان کردووەتەوە، ھێزە ئەمنییەكان لە كاتی دەستبەسەركردنی ئەم پارێزەرە كوردە بێرێزیان پێكردووە و دیاریش نیە بۆ كوێیان گواستووەتەوە.

پێشتریش زانیار ئەحمەدی نیاز كوڕی حوسێن ئەحمەدی نیاز بە تۆمەتی بەشداریكردن لە خۆپێشاندانەكانی زستانی رابردوو دەستبەسەركراوە و  سزای ٨ ساڵ بەندكرانی بۆ بڕاوەتەوە.





ئەم هەواڵە 3583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad