English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌نجێك به‌ هه‌ڵه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا
2018-08-06 [05:38 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند: شه‌وی ڕابردوو له‌ قه‌زای سه‌ید سادق گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌هۆی فیشه‌كه‌وه‌  گیانی له‌ده‌ستدا .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له‌ قه‌زای سه‌ید سادق گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌هۆی فیشه‌كه‌وه‌  گیانی له‌ده‌ستدا دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ گه‌نجه‌كه‌ به‌برینداری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ له‌شاری سلێمانی كرا ، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا .

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ( ك ، أ ، ع ) له‌دایكبووی 2000 ،دانیشتوی قه‌زای سه‌ید سادق فیشه‌كی له‌ ده‌ست ده‌رچووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .

ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساره‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ .





ئەم هەواڵە 6328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad