English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەكانی بوومەلەرزەكەی ئەندۆنیسیا ئاشكرا كرا
2018-08-06 [05:52 AM]

​ZNA - هەولێر


به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 5/8/2018 ، دوورگه‌ی لۆمبۆكی ئەندۆنیسیا 91 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌رپرسانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان ده‌ڵێن: "هه‌زاران كه‌س له‌ دانیشتووانی دوورگه‌كه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وام به‌هۆی ده‌رهاوێشته‌ی بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ ‌ هه‌ست به‌ هه‌ژاندنی ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن".

ئه‌جۆنگ برامۆكا سه‌رۆكی ئه‌و ئاژانسه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ی كاریان كه‌مكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری كاره‌ساته‌ سرووشتییه‌كانه له‌ كه‌رتی نۆساتینجارای رۆژئاوا كه‌ لۆمبۆكیش ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌‌ گوتوویه‌تی: "زۆرینه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ به‌شه‌كانی باكووری رۆژئاوای دوورگه‌كه‌ بوون، پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی په‌یوه‌ست به‌ قوربانییه‌كانیش هێشتا به‌رده‌وامه‌"

پێشتر سه‌نته‌ری ناوه‌ندیی ئه‌وروپی بۆ چاودێریی بوومه‌له‌رزه‌كان (EMSC) رایگه‌یاندبوو كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 6.6 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر.

 





ئەم هەواڵە 1042جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad