English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا ئەمڕۆ سزاكانی بەسەر ئێران دا دەسەپێنێت
2018-08-06 [06:05 AM]

ZNA - هەولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئه‌و سزایانه‌ی وڵاتەکەی به‌ هۆی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه‌ هه‌ڵیپه‌ساردبوون له‌مڕۆوه‌ دووباره‌ ده‌یانسه‌پێنێته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ میدیاكانی ئه‌مریكادا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، مایک پۆمپیۆ باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كۆشكی سپی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌یانسه‌پێنێت و گوتی: "ئه‌مریكا ئه‌و سزایانه‌ ده‌سه‌پێنێت، ئه‌وانه‌ به‌شێكی گرنگن له‌ هه‌وڵه‌كانمان دژ به‌ چالاكییه‌ نیازخراپه‌كانی ئێران".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ حكوومه‌تی وڵاتەکەی روونه‌ له‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ تاراندا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ پێویسته‌ تاران سه‌ره‌تا گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌ له‌ سیاسه‌تیدا بكات.

مایک پۆمپیۆ حكوومه‌تی ئێرانی به‌ كارەكته‌رێکی خراپ ناوزه‌ند كرد و باسی له‌وه‌ كرد كه‌ نیازی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌یه‌ ئێران وه‌ك وڵاتێكی ئاسایی هه‌ڵسوكه‌وت بكات.

 

 





ئەم هەواڵە 4357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad