English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانە و هۆكارەكانی دابەزینی شەكرە کامەیە
2018-08-06 [06:09 AM]

هەولێر _ ZNA



دابەزینی شەكرە لەخوێندا بریتیە لەدابەزینی رێژەی شەكر بۆ ئاستی كەمتر لەباری ئاسایی و چەند نیشانەیەكی هەیە ئەوانیش:

_ لەرزین و گێژبوون.
_ برسێتی و ئارەقكردنەوە.
_ دڵەراوكێ و سەرئێشە.
_ شەكەت بوون و لێلبوونی چاو.

هۆكارەكانی دابەزینی شەكری خوێن:

- نەخواردنی ژەمەكان بەشێوەیەكی رێكوپێك.
- بەكارهێنانی دەرزی ئەنسۆلین بەشێوەیەكی نادروست و نارێك.
- زۆر یان باش بەكارنەهێنانی دەرمانی دابەزینی شەكرە.
- راهێنان و جوڵانێكی زۆر لەپڕو لەڕادەبەدەر.

چارەسەری دابەزینی شەكرەی خوێن:

_ چارەسەری ئەم گرفتە بەخێرای كارێكی پێویستە دوای دڵنیا بوون لەتووشبوون بە دابەزینی رێژەی شەكرە لەرێگەی دەركەوتنی نیشانەكان و پشكنینی رێژەی شەكرە ، ئەوا دەتوانیت 1 بۆ 2 پەرداخ لەشەربەتی میوەی تازە بخۆیتەوە یاخود كەمێك شیرینی بخورێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە.





ئەم هەواڵە 8815جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad