English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجامی به‌ ده‌ست ژماردنه‌وه‌یی ده‌نگه‌كان راده‌گه‌یێنرێت
2018-08-06 [06:08 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراق، ئەمرۆ دووشەممە ٦/٨/٢٠١٨ ئەنجامی دەستژمێریی دەنگەکانی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رادەگەیێنرێت، کە بەچاودێریی دەسەڵاتی دادوەری و بەھۆی تانەی ھێزە سیاسییەکانەوە لە بوونی ساختەکاریی لە دەنگدانی ئەلیکترۆنی دەست بە ژماردنەوەی کرابوو.

ئاژانسی ھەواڵی عێراق (واع) لە راپۆرتێکدا ئاماژەی ئەوەداوە کە دادوەرەکان تەئکیدیان کردووەتەوە پرۆسەکە کۆتاییھاتووەو پاش ئەوەی دەستژمێری دەنگەکانی سەرجەم وێستگەکانی کەرخ لە بەغدا کراوە و لە نەینەواو سەڵاحەددینیش بەھەمان شێوە، ئێستا ئامادەی راگەیاندنە.

ھەروەھا دەڵێت: "لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیارێک لەبارەی وێستگەکانی رەسافە دەدەن".

بەگوێرەی راپۆرتەکەی ئاژانسی ھەواڵی عێراقی، ئەمڕۆ سەرجەم وردەکارییەکانی پرۆسەی دەستژمێری و دەرەنجامەکانی ناوەوەو دەرەوەی وڵات و بڕیارەکان رادەگەیێنرێت و بە تەنھا کەناڵی ئەلعێراقییەی فەرمی بڵاویدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە دەنگەکانی ٥ وێستگە لە میانی پرۆسەی دەستژمێریدا لە کەرخ بەھۆی نەبوونی بارکۆد و تۆماری دەنگدەران، تا کاتی ساخکردنەوەی راگیراوون.





ئەم هەواڵە 10318جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad