English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حاجیه‌كی تری كورد له‌ مه‌ككه‌ كۆچی دوایی كرد
2018-08-06 [06:13 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە شاری مەککە ھاوڵاتییەکی تری کورد کە بە مەبەستی بەجێھێنانی فەریزەی حەج ڕووی لە وڵاتی وڵاتی سعودییە کردبوو کۆچی دوایی کرد.

"ئەمەل ئیبراھیم مەحەمەد" ی تەمەن ٥٨ ساڵان کە خەڵکی شاری کەرکوکە، دوێنێ لە شاری مەککە توشی جەڵدەی دڵ ھات و بە ھۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

شایەنی باسە ناوبراو بەر لە چوونی بۆ وڵاتی سعودییە وەسیەت بۆ خانەوادەکەی دەکات کە ئەگەر ھاتوو لە ئەوێ کۆچی دوایی کرد، لە شاری مەککە بەخاکی بسپێرن، لەسەر وەسیەتی خۆی و بە ئامادەبوونی حاجییە کوردەکان لە مەککە بە خاک سپێردرا.

شایەنی باسە ئەوە دووەم ھاوڵاتی کوردە کە لە حەجی ئەمساڵی ٢٠١٨ لە شاری مەککە کۆچی دوایی کردووە.





ئەم هەواڵە 9340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad