English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ وێنه‌.. یەکەم سندووق بۆ ھاوکاری زیان بەرکەوتووانی بازاری قەیسەری دانرا
2018-08-06 [06:14 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە دوای سووتانی زیاتر لە ١٠٠ دووکان لە بازاڕی قەیسەری شاری ھەولێر و زیان بەرکەووتنی زیاتر لە ٣ ملیۆن دۆلار لە دووکانداران و کاسبکاران، دوای نیوەڕۆی دوێنێ یەکەم سندوقی کۆکردنەوەی ھاوکاری لە ناو بازاڕی قەیسەری دانرا بۆ یارمەتیدانی زیانبەرکەوتوان و نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە.

شایەنی باسە کاتژمێر ٩ی شەوی ٤/٨ ٢٠١٨ ئاگرێک لە بەشێکی بازاڕی قەیسەری لەشاری ھەولێر کەوتەوە و پاش چەندین کاتژمێر لە دامرکاندنەوەی دیسانەوە ئاگرەکە سەرھەڵدەداتەوە و چەندین دوکانی دیکە لەگەڵ خۆیدا دەسووتێنێت.

لە بارەی سووتانی بازارەکەشەوە قائیمقامی ھەولێر دەڵێت: بەھۆی نزیکبوونەوەی جەژنەوە، دوکانداران بڕێکی زۆر جلوبەرگیان لەدوکانەکانیان داناوە، بۆیە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە کارێکی ئەستەم بوو.

لەبارەی ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش گوتی: بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، بەھۆی شۆرتی کارەبا ئاگرەکە کەوتووەتەوە.

 

 

Thumbnail





ئەم هەواڵە 5092جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad