English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی ڕۆژانە دەبێت دوو جار ددانت بشۆیت
2018-08-06 [06:35 AM]

هەولێر _ ZNA



١. بەکتریا : - بە شوشتنی ددانەکانمان ڕێگە لە بەکتریا دەگرین لەسەر ددانەکانمان کەڵەکە بکەن. بەم شێوەیەش مینای ددانەکانمان دەپارێزرێت لە زیانی ئەو ماددە ترشەی کە بەکتریا دروستی دەکات و دەبێتە هۆی کلۆر بوونی ددان. ئەگەر بێت و ٢٤ کاتژمێر ڕێگە بە بەکتریا بدرێت لەسەر ددانەکانمان بمێنێتەوە ئەوا ئەگەری ئەوەی هەیە کە ددان کلۆر بکات، هەرکاتێکیش ددان دەستی بە کلۆر بوون کرد، گەڕانەوەی نیە تەنیا بە پڕکردنەوە نەبێت.

٢. کلسی ددان :- دوای شوشتنی ددان ڕاستەوخۆ ماددەیەک لەسەر ددان دەنیشێت پێی دەڵێن پێلیکل (Pellicle) کە بەکتریای تێدا نییە. هەر کاتێک شتێک بخۆی بەشێکی بچووکی ئەو خواردنە لەگەڵ بەکتریا و پێلیکڵ یەک دەگرن و ماددەیەک پێک دێنن وەک هەویر کە ڕەنگی سپییە و بە ئەستەم لە رەنگی ددانەکە جیادەکرێتەوە پێی دەووترێت پلاکی ددان (Dental plaque). ئەو پلاکە لەگەل کالسیۆم و خوێی تری ناو لیک یاخود خۆراک یەک دەگرێت و کلس دروست دەکات. ئەم پرۆسەیە دەکرێت لە ١٤ کاتژمێردا رووبدات. بۆیە شووشتنی ددان رۆژی دوو جار -وا باشتر کە ١٢ کاتژمێر لە نێوانیان بێت- ئەگەری دروست بوونی کلس کەم دەکاتەوە.

٣. بۆنی دەم :- بەکتریا بە خێراییەکی زۆر گەشە دەکات. بۆیە هەر چەند زیاتر کات تێپەڕێت و ددانت نەشوشتبێت ئەوا بۆنی دەمت ناخۆشتر دەبێت بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی بەکتریا کە دروست بوون لە ناو دەمت.

٤. نەخۆشی پووک: - دیسان دروست بوونی بەکتریا دەبێتە هۆی هەوکردنی پووک ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەری بمێنێتەوە و دوای پووک هەوکردنەکە دەگاتە ئێسکی دەوری ددان و دەبێتە هۆی لەقینی ددانەکە.





ئەم هەواڵە 772جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad