English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئەگەری ناردنی پارەکەی بەغدا هەموو وەزارەتەكان پێش جەژن مووچە وەردەگرن
2018-08-06 [06:40 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەگەر حکومەتی عێراق وەک جەژنی رەمەزانی رابردوو، ناردنی پارە بۆ مووچە پێش بخات، ئەوا سەرجەم مووچەخۆران پێش جەژن مووچە وەردەگرن، وەزارەتی داراییش بڕیاریداوە سیستەمی دابەشکردنی مووچە وەک پێش قەیرانی دارایی لێبکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی راگەیاند: "ھێشتا دیارنییە بەغدا ناردنی٣١٧ملیار دیناری مووچە بۆ ھەرێمی کوردستان پێش دەخات یان نا و دەڵێت، پێش جەژنی رەمەزانی رابردوو بەغدا ناردنی٣١٧ملیار دینارەکەی پێشخست ‌و لە ١١ی مانگدا ناردی، بەو جۆرە دابەشکردنی مووچە پێشکەوت، ئەگەر ئەمجارەش پێشی بخات ئەوا پێش جەژن سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن".

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە سیستەمی دابەشکردنی مووچە وەک پێش قەیرانی دارایی لێبکاتەوە "ئیتر وەزارەتەکان لەڕێگەی گەنجینەکانەوە بۆ وەرگرتنی مووچە ئاگادار دەکرێنەوە".

لە پێنجی ئەم مانگەوە وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە دابەشکردنی لیستی یەکەمی مووچەی فەرمانبەرانی، پارەکەش لەو ٣٧٨ملیار دینارە دابین دەکرێت کە مانگانە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بۆ مووچە دابین دەکرێت، بۆ دابەشکردنی لیستی دووەمی مووچەش وەزارەتی دارایی چاوەڕێی ناردنی٣١٧ملیار دینارەکەی حکومەتی عێراق دەکات، کە بەشێوەیەکی گشتی مانگانە لە نزیک ٢٠ی مانگ دینێرێت.


رووداو





ئەم هەواڵە 15349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad