English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعودیە ھەموو پەیوەندیەکانی خۆی لەگەل کەنەدا پچراند
2018-08-06 [06:41 AM]

ZNA- ھەولێر


شانشینی عەرەبستانی سعودی هەموو پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ کەنەدا پچراند و داوای دەرچوونی باڵیۆزی ئەو وڵاتە دەکات.

 

لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاندووە، باڵیۆزی کەنەدا لە سعودیە ”کەسێکی نەویستراوە“ و مۆڵەتی 24 کاتژمێری بۆ بەجێهێشتنی سعودیە، پێ داوە.

 

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە هەروەها ئاماژە بەوەش کردووە، کە داوای لە باڵیۆزی سعودیە لە کەنەدا کردووە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و هەموو پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، پچڕێندران.

 

ئەو کاردانەوەیەی سعودیە دوای ئەوە دێت، کە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی دەستگیرکردنی چالاکوانانی مەدەنی لە سعودیە کرد و داوای کرد ”دەستبەجێ ئازاد بکرێن“.

 

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا، ئەو بەیاننامەیەی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدای بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سعودیە لە قەڵەم دا.





ئەم هەواڵە 5875جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad