English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش گومانلێكراو لەسەرهێرشەكەی سەرۆكی فەنزوێلا دەستگیر كران
2018-08-06 [07:02 AM]

​ZNA - هەولێر


لەكاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی یادی دامەزراندنی هه‌شتا و يه‌ك ساڵه‌ى سوپای فەنزوێلا، هەوڵی تیرۆركردنی سەرۆکی فەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ درا بەفڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بەلام لەهەوڵەكەدا رزگاری بوو، دوای ئەمەش شەش گومانلێكراو بەو هۆیەوە دەستگیركران.

 

وەزیری ناوخۆی فەنزوێلا ، نێستۆر رەڤارۆل رایگەیاند: ھەریەک لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان یەک کیلۆ ته‌قه‌مه‌نییان ھەڵگرتووە و یەکێک لەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی لە کاتی نزیکبوونەوە لەو سەکۆیەکەی كه‌ مادورۆ، گوتاری لێ پێشكه‌ش ده‌كرد پوچەڵکراوەتەوە و ئەوی دیکەش خۆی بە باڵه‌خانه‌دا کێشاوە و بەم ھۆیەوەش تەقیوەتەوە
 
نێستۆر رەڤارۆل راشیگەیاند، کە شەش کەس بە گومانی بەکارھێنانی ئەو دوو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە دەستگیر کراون و لە چەند کاتژمێرێکی داھاتووشدا ژمارەی دەستگیرکراوان زیاد دەبێت
 
سەرۆکی فەنزوێلا مادورۆ، لەکاتی گوتارەکەیدا کە راستەوخۆ لە تەلەڤیزیۆندا پەخش کرا دەنگی بڕا و فڕۆکەی بێ فڕکەوان بینرا کە لە ناوچەکە دەسوڕانەوە

 





ئەم هەواڵە 4465جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad