English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەتەلەفۆن داهاتووی عوسمان یه‌كلاییكرایه‌وه‌
2018-08-06 [07:14 AM]

ZNA- ھەولێر



جۆزێب بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، بە تەلەفۆن پەیوەندی عوسمان دێمبلێ فەرەنسی کردو داھاتووی ئەو یاریزانە یەکلایی کردەوە.

رادیۆی راک یەکی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، دوای زیادبوونی دەنگۆکانی جێھێشتنی ریزەکانی بارسێلۆنا لەلایەن عوسمان دێمبلێ لە رۆژنامە و راگەیاندنەکان، بەتایبەتی دوای ھاتنی مالکۆمی بەرازیلی بۆ بارسێلۆنا، بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەکە پەیوەندی بە دێمبێلێ کردووەو داوای لێکردووە بۆ وەرزێکی دیکەش لە بارسێلۆنا بمێنێتەوەو ئەو لەناو پلانەکانی ڤالڤێردی دایەو پاڵپشتیشی دەکات و لەبەرامبەردا دێمبێلێ بەڵێنی بە سەرۆک داوە کە بارسێلۆنا جێناھێڵێت.

لەلایەکی دیکەوە ئێریک ئەبیدال سکرتێری ھونەری یانەی بارسێلۆنا ئاشکرایکرد، قسەی لەگەڵ دێمبلێ کردووەو رازیبووە لە یانەکەی بمێنێتەوە، بەمەرجێک پێگەکەی لە یارییکردن لەدەستنەدات.

عوسمان دێمبلێ کە پارساڵ بە بری ١٤٥ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بڕوسیا دۆڕتمۆندی ئەڵمانی پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، لە وەرزی ڕابردوو بەھۆی پێکانە یەک بەدوای یەکەکان نەیتوانی ئاستی پێویست پێشکەش بکات و لەگەڵ ھەڵبژاردەی فەرەنساش لە مۆندیال پێگەیەکی سەرەکی بۆ خۆی دەستەبەر بکات.





ئەم هەواڵە 2485جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad