English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمە نوێیەکەی تۆم کروز لە سینەماکاندا
2018-08-06 [07:15 AM]

ZNA – هەولێر


بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی " Mission: Impossible" بەناوی "Fallout "، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا گەیشتە ٣٣٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

 

ئەم بەرهەمە لە ٢٥ مانگی رابردوو نمایشکردنی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور دەستیپێکردووە و نمایشکردنی بەردەوامە و لەو ماوەیەدا ئەو داهاتەی بەدەستهێناوە.

 

جگە  لە تۆم کروز، هەریەکە لە ریبیکا فێرگسۆن و هێنری کافێل رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و کریستۆڤەر ماک کوێری کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

 

لەم بەشە نوێیەدا، کروز وەک بەشەکانی رابردوو، لە چەندین دیمەنی ترسناکدا بەشداربووە و خۆی لە فرۆکەیێکدا هەڵدەداتە خوارەوە.





ئەم هەواڵە 835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad