English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاتریک ستیوارت لە "ستار تریک" بەشداردەبێتەوە
2018-08-06 [11:23 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەری جیهانی، پاتریک ستیوارت سوپرایزێکی بۆ جەماوەرەکەی هەیە، ئەویش دووبارە بەشداریکردنە  لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی "ستار تریک".

 

ئەوئەکتەرە لەرێگەی پۆستێکەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاویکردەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییەدا، رۆڵی کاپتن جۆن لۆک بێکارد دەگێڕێتەوە.

 

ئەو ئەکتەرە رایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٠٢ جارێکی دیکە رۆڵەکەی لە فیلمی سینەمایی "ستار تریک" گێڕا و لەسەر داوای جەماوەرەکەی بڕیاریداوە رۆڵی لە زنجیرەکەش بگێڕێت کە پێشتر دوو جارێک ئەو رۆڵەی گێڕاوە.

 

تاوەکو ئێستا دوو بەشی ئەم زنجیرە تەلەڤزیۆنییە بەرهەمهاتووە و بڕیارە بەشی سێیەمی بەرهەمبێت.





ئەم هەواڵە 4924جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad