English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەکرێت تۆش ڤیتامین (دی) کەم بێت
2018-08-06 [01:17 AM]

هەولێر _ ZNA



- ڤیتامین D چییە :- ڤیتامین D ڤیتامینێکی ئێجگار گرنگە کە کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر چەندین سیستمی لەشدا.

جیا لە ڤیتامینەکانی تر، ڤیتامین D وەک هۆڕمۆنێک کاردەکات و هەموو خانەیەکی جەستە وەرگرێکی بۆی هەیە.

جەستەت ئەم ڤیتامینە لە کۆلیسترۆلەوە دروست دەکات کاتێک پێستت بەر تیشکی خۆر دەکەوێت
وە هەروەها لە چەند جۆرێکی خۆراک دەستدەکەوێت وەک ماسی و بەرهەمە شیرییەکان، هەرچەندە سەختە کە بڕی پێویستی ئەم ڤیتامینە لە خۆراکدا وەرگریت.

کەمی ڤیتامین D زۆر باوە. وا خەمڵینراوە کە نزیکەی ١ ملیار کەس لە جیهاندا کێشەی کەمی ڤیتامین D یان هەبێت.

- چی دەبێتە هۆی کەمی ڤیتامین D؟

• نەخواردنی زۆری ماسی و بەرهەمە شیرییەکان
• بەردەوام بەکارهێنانی دژەخۆر لەکاتی چوونە دەرەوە
• مانەوە لە ژوورەوە
• قەڵەوی و کێشی زیاد
 

- ئایا جیاوازی هەیە لە نێوان پیاوان و ئافرەتان لە تووشبوون بە کەمی ڤیتامین D؟

لەڕاستیدا جیاوازییەکی ئەوتۆ نییە لە نێوان هەردوو ڕەگەز لە تووشبوون بە کەمی ڤیتامین D، بەڵام هەندێک هۆکار وا دەکەن ئافرەتان زیاتر تووش بن، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهۆی کەم چوونە دەرەوە و بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە پێست.
ئەو کەسانەی لە نزیک هێلی یەکسانی زەوی دەژین و بڕی پێویستی تیشکی خۆر وەردەگرن، کەمتر تووشی کەمی ڤیتامین D دەبن، لەبەر ئەوەی پێستییان بڕی پێویستی ئەم ڤیتامینە بەرهەم دەهێنێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی جەستەییان.

- نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D چین؟
• زۆر نەخۆش کەوتن (لاوازبوونی سیستمی بەرگری)
• زۆر ماندووبوون و بێهێزی
• ئازاری ئێسک و بەشی خوارەوەی پشت
• خەمۆکی
• هێواش سارێژبوونی برین
• کەمبوونی چڕی ئێسک
• هەڵوەرینی قژ
• ئازاری ماسوولکە

زۆرینەی خەڵکی ئاگادار نین کە تووشی کەمی ڤیتامین D بوون، لەبەر ئەوەی نیشانەکان بەگشتی نادیارن. لەوانەیە ئەم نیشانانە بە ئاسانی نەناسیتەوە، تەنانەت ئەگەر کاریگەرییەکی نەرێنیش لەسەر ژیانی ڕۆژانەت دروست بکەن.

- چۆن بزانم تووشی کەمی ڤیتامین D بووم؟
پشکنینی ڤیتامین D داوا دەکرێت کاتێک کەسێک مەترسی تووشبوون بە کەمی ڤیتامین D هەبێت، بۆ دیاریکردنی کەمی ڤیتامین D لە خوێن یاخود ئەگەر لە قۆناغی چارەسەر دایت و ئەم ڤیتامینە وەردەگریت و دەتەوێت بزانیت بڕی پێویست وەردەگریت یاخود نا، پێویستە پشکنینی خوێن ئەنجام بدەیت.





ئەم هەواڵە 8830جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad