English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر 
2018-08-06 [10:21 AM]

ZNA- ھەولێر



لەڕاگەیاندراوێکدا  ، فازڵ حاجی گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایدەگەێنێت ، کاتژمێر (١١) ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە ٦ ی ئابی ٢٠١٨ ،  لەسەر ڕێگای سەرەکی باسرمە - قەندیل لەدەشتی ھەریر ، بارھەڵگرێکی گواستنەوەی بەرھەمە نەوتیەکان کەتانکەرەکەی بەتاڵ بوو باری ھەڵنەگرتبو بەھۆی تیژڕۆیی وخێرالێخوڕینەوە لەنزیک ناحیەی باسرمە کۆنترۆلی لەدەستدا  و خۆی کێشا بەڕاگری کۆنکرێتی ڕێگایەکە و لەدواییش وەڕگەڕا

فازڵ حاجی ڕاشیدەگەێنێت لەئەنجامی ڕوداوەکە شۆفێرەکە بەسەختی زامداربوو ڵەگەڵ زیانێکی مادی یەکجار زۆر کەبەر بارھەڵگرەکەو وڕێگاوبانەکە کەوت  ، بەھۆی ڕووداوەکەوە  ڕێگای سەرەکی باسرمە قەندیل بۆماوەیەکی کاتی داخرا و لەدوای ھەوڵێکی زۆر ئینجا تونرا تانکەری بارھەڵگرە وەرگەڕاوەکە لەسەر ڕێگایەکە لاببەن 
 گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر ڕاشیدەگەێنێت ،  تکامان لەشۆفێرانمان  بەتایبەتی بارھەڵگرەکان دەکەین کەزۆر پابەندی ڕۆیشتن بن بەم خێراییەی کەلەشەقام وڕێگایەکان دیاری کراوە کەلەم شوێنە خێرایی ڕێگاپێدراو ٨٠کم لەکاتژمێرێکدا ،ئەوەی سەیری وێنەی ڕووداوەکە بکات بۆی دەردەکەوێت کەوا خێراییەکە زۆر لەو زیاتر بوە  ، چونکە بارھەڵگرێک بەو شێوەیە مەکینەکەی لەلاشەی جیانابێتەوە ئەگەر خێراییەکە یەکجار زۆر نەبوبێت ،  ئەوەش بەبیر شوفێران دێنینەوە کەئەگەر رێگایەک چۆل بو دووسایدبوو ئەوە مانای ئەوە نیە کەلێخوڕین تیایدا سنوردار نیە ، چونکە ئەوەی ئیمە تێبینیمان کردوە لەڕۆژی کردنەوەی ئەم ڕێگایە بەڕووی ھاوڵاتیان تاکو ئەمرۆ بەسەدان ڕوداوی وەڕگەرانی لێکەوتۆتەوە 

 

777

 

888


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad