English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دامەزراندنی مامۆستایان دەست پێدەکاتەوە 
2018-08-06 [12:13 PM]

ZNA- ھەولێر




بەپێی ئەو نوسراوانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاو کراونەتەوە  ، بەڕێوەبەرایەتیەکە  ڕێنمایی تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ساڵی نوێی خوێندن ٢٠١٨ -٢٠١٩ ڕادەگەێنێت .


بەپێی ڕێنماییەکان ‌ ،  دانانی مامۆستایانی وانەبێژ لەمەودا دەبێت بەخاڵ و ھەر کەسێک خاڵی زیاتر بێت وەک مامۆستای وانەبێژ لە قوتابخانەکاندا دادەنرێت.

 لەنوسراوەکەی پەروەردەدا ھاتووە ،  دەرچوانی کۆلێژەکانی پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەتی، پەیمانگای ھونەرجوانەکان، وەرزش ٢٥ خاڵیان دەبێت، دەرچوانی کۆلیژەکانی زانست و زمان و ئاداب ١٠ خاڵ و کۆلێژەکانی دیکەش ١٠ خاڵ و دەرچوانی پەیمانگاکان پێنج خاڵیان پێدەدرێت بۆ ھەر ساڵێکی دەرچونیش لە زانکۆ دوو خاڵ ھەژمار دەکرێت، ئەوانەشی دەچنە دەرەوەی شارەکان یان خۆبەخش بوون ١٠ خاڵیان بۆ ھەژمار دەکرێت.

 ھەروەھا پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەێنێت،  ماوەی  ١٥ رۆژ دیاری کراوە بۆ دابەشکردنی فۆڕم.


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8440جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad