English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی دارایی: له‌سه‌ر داهاتی سامانه‌ سروشتییه‌كان مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
2018-08-06 [12:37 PM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی  هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ناردنی 317 ملیار دیناره‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دیار نییه‌، به‌ڵام مووچەی  مانگی پێنج دابەش دەكرێت و تاوەكو هەفتەی داهاتووش لەسەر داهاتی  سامانە سرووشتیەكان مووچە دابەش دەكرێت.

وتیشی، هەركاتێك بەغدا 317 ملیار دینارەكە بنێرێت ئەوە مووچەی ئەو شوێنانەش دابەش دەكرێت كە لە لیستی دووەمی مووچە دەبن.

سەرچاوەكە جەختی كردەوە، تاوەكو ئێستا دیار نییە كەی بەغدا 317  ملیار دینارەكە دەنێرێـت، پێش جەژنی رەمەزانی رابردوو بەغدا ناردنی317ملیار دینارەكەی پێشخست ‌و لە 11ی مانگدا ناردی، بەو جۆرە دابەشكردنی مووچە پێشكەوت، ئەگەر ئەمجارەش پێشی بخات ئەوا پێش جەژن سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.

 





ئەم هەواڵە 994جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad