English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوته‌بێژ پارتی: نەدەبوو قوباد تاڵەبانی بەناوی هەموو حزبەکانەوە قسە بکات
2018-08-06 [12:58 PM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ روونكردنه‌وه‌یكدا، مه‌حمود محه‌ممه‌د گوته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، پارتی دیموکراتی کوردستان بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە، وتیشی، قوباد تاڵەبانی نەدەبوو ئەو مافە بەخۆی بدات بەناوی هەموو حزبەکانەوە قسە بکات.

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

ڕۆژی دووشەممە ٦ـی٨ـی٢٠١٨، لە مەراسیمی کردنەوەی تێرمیناڵی نوێی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەڕێز قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە: "هەموو حیزبەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن، بەڵام کەس ناوێرێت ئەوە بدرکێنێت".

بەڕێز قوباد تاڵەبانی نەدەبوو ئەو مافە بەخۆی بدات بەناوی هەموو حزبەکانەوە قسە بکات، چونکە هەر حزبێک، هەر ڕا و هەڵوێستێکی هەبێت، لەڕێگەی دامودەزگای خۆیەوە ڕای دەگەیەنێت.

هەروەها لێرەوە بە ڕوونیی ڕای دەگەیەنین کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە.

گوتەبێژی فەرمیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

٦ـی٨ـی٢٠١٨ڕوونکرد





ئەم هەواڵە 2260جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad