English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆمپیۆ: لە بەكارھێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەرانی ئێران نیگەرانین
2018-08-06 [01:16 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمریكا لە بەكارھێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەرانی ئێران نیگەرانە و پشتیوانی لە داواكارییەكانی خەڵكی ئێران دەكات.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە تویتێکدا رایگەیاندووە، ئەمریكا لە بەكارھێنانی توندوتیژی لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دژ بە خۆپیشاندەران نیگەرانە و دەشڵێت واشنتۆن پشتیوانی لە خۆپیشاندان و داواكارییەكانی خەڵكی ئێران دژ بە گرانی و گەندەڵی لەم وڵاتە دەكات.

زیاتر لە یەك ھەفتەیە خۆپیشاندان لە شارەكانی ئێران جارێکی دیکە دەستی پێکردووەتەوە و تا ئێستاش ژمارەیەكی بەرچاو لە خۆپیشاندەران دەستگیر كراون. رۆژی رابردووش دەزگای دادوەریی ئێران لە كەرەج كوژرانی یەكێك لە خۆپیشاندەرانی پشتڕاست كردەوە.

 





ئەم هەواڵە 5182جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad