English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لایەنەکانی دژ بە یەک لە سوودانی باشوور رێکەوتننامەی ئاشتییان واژوو کرد
2018-08-06 [01:39 AM]

​ZNA - هەولێر


 سەرۆکی سوودانی باشوور رێککەوتنی لەگەڵ سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە واژوو کرد.

بە گوێرەی رێکەوتنەکە  ساڵڤا کییر بۆ ماوەی ٨ مانگی دیکە وەک سەرۆک دەمێنێتەوە  و دواتر حکومەتێکی کاتەکی بۆ ماوەی سێ ساڵ بە بەشداریی هەموو لایەنەکان دادەمەزرێت.

هەر بەپێی رێکەوتنەکە، "ریک مەچار" وەک جێگری یەکەمی سەرۆک دەگەڕێتەوە وڵات.

شەڕی ناوخۆیی لە سودانی باشوور لە ساڵی ٢٠١٣  روویدا و تا ئێستا بە دەیان‌هەزار کەس بە هۆی ئەم شەڕەوە بوونە قوربانی.

لە ساڵی ٢٠١٦ دوای رێکەوتننامەیەکی ئاشتی دیسان شەڕ روویداوە و جێگری یەکەمی سەرۆک لە وڵات رای کرد ئەفریقای باشوور و لەوێ لە ماڵی خۆیدا زیندانی کرا.

 





ئەم هەواڵە 4357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad