English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و سزایانه‌ سبه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یخاته‌ سه‌ر ئێران بزانه‌
2018-08-06 [02:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، واشنتۆن سبه‌ی سێشه‌ممه‌ دووباره‌ سزاكان ده‌خاته‌وه‌ سه‌ر ئێران، دوای ئه‌وه‌ی به‌پێی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران شه‌ش زلهێزه‌كه‌ی جیهان هه‌ڵی په‌ساردبوو و دۆناڵد ترامپیش هه‌ڵی وه‌شانده‌وه‌.

پۆمپیۆ وتی، كۆشكی سپی ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات و ورده‌كای ئه‌و سزایانه‌ی دووباره‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌یانخاته‌ سه‌ر ئێران ده‌خاته‌روو كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ركرد، بۆ ئه‌وه‌ی فشار بكات تاكو نیازه‌ خراپه‌كانی خۆی به‌دوور بگرێت، سه‌رۆك ترامپ زۆر روون بوو كه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ ده‌نگی ئێرانییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌كانیان به‌هێز بێت.

سه‌باره‌ت به‌خۆپیشانده‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌كانی ئێران، پۆمپیۆ وتی، گه‌لی ئێران له‌سه‌ركرده‌كانیان رازی نین، نه‌وه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وان بێهیوا بوون له‌ دواكه‌وتنی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ ئابووریانه‌ سه‌ركرده‌كانیان دایان.

سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سه‌ر ئێران سبه‌ی سێشه‌ممه‌ له‌كاتژمێر چوار به‌ كاتی گرینیچ ده‌چێته‌ واری جێه‌بجێكرد، به‌پێی ئه‌وسزایانه‌ ئێران ناتوانێت دراوی ئه‌مه‌ریكی بكرێت، لیستێكی فراوانیش له‌ پشه‌سازییه‌كانی ئێران له‌وانه‌ مافور ده‌خرێته‌ ژێر سزاكان، دواتریش هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێران قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت، سزای ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ش ده‌دات ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی نه‌وتی ئێران ده‌كه‌ن.

واشنتۆن دوای ئه‌وه‌ی له‌ رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه‌، به‌ڵێنی دا قورسترین سزا بخاته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌.





ئەم هەواڵە 8170جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad