English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاوەرەکانى کارەبا له‌كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین بووته‌ ئامانجی داعش
2018-08-06 [02:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر



چەکدارانى داعش بەشێوەى پارتیزانى و مەفرەزەى بچوک بەناوچەکانى رۆژئاواو باشورى کەرکوکدا بڵاو بوونەتەوە، پلانى نوێشیان تێكدانی تاوەرەکانى کارەبایە ده‌یه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ناكۆكی بخاته‌ نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵك.

ئەحمەد خورشید ئەندامى ئەنجومەنى قەزاى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک، رایگه‌یاند، پلانى داعش تەقاندنەوەى وێستگەکانى کارەبا و لێدانە لە کەرتى خزمەتگوزارى.

وتیشى، داعش دەیەوێت لەم رێگەیەوە گرفت لەنێوان خەڵک و حکومەتدا دروست بکات و دواتر گرفتەکە بقۆزێتەوە.

لای خۆیه‌وه‌ نەجات حسێن ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، رایگه‌یاند، داعش تواناى هێرشى بەربڵاو و گرتنى جێگەى نەماوە، بەڵام ناو بەناو هێرشى پارتیزانى ئەنجام دەدات.

وتیشى، ماوەیەکە وێستگەکانى کارەباى کردۆتە ئامانج، بەتایبەت چەند وێستگەیەکى لەرۆژئاواى کەرکوکی بۆمبرێژ کردووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 8473جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad