English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای ئیسرائیل بۆ رێگری لە هێرشەکانی حەماس لەکەنار دەریا بەربەست درووست دەکات
2018-08-06 [03:03 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەڤیگدۆر لیبێرمەن وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە تویتێکدا ڤیدیۆی درووستکردنی ئەم بەربەستانەی بڵاو کردەوە.

لیبێرمەن هەروەها نووسیویەتی سوپا لە سەر وشکانی و لە ناو ئاودا بەربەست لە دەوروبەری غەززە درووست دەکات و ئاماژەی بەوە کردبوو کە حەماس بەردەوام لاوازتر دەبێت.

هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کاربەدەستانی ئاسایشی ئیسرائیلی بۆ باسکردنی ئەو ئاگربەستەی لەنێوان ئیسرائیل وحەماسدا بە نێوانگریی مسر واژوو کراوە، کۆ کردەوە. ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حەماس کە لە دەرەوەی فەڵەستین دەژین، بۆ دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل و لە چوارچێوەی ئەم ئاگربەستەدا ئێستا گەیشتوونەتە غەززە.

 





ئەم هەواڵە 4630جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad