English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی دارایی پارەی پێویست بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون و کارەبای سلێمانی تەرخان ده‌كات
2018-08-06 [03:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ دووشەممە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگه‌ڵ ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی كۆبووه‌وه‌ و باس لە کێشە و گرفتی ھاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی كرا.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، لە کۆبوونەوەکە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم باسی لەوەکرد کە لەسەر راسپاردەی  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی پارێزگای سلێمانی  پارەی پێویست بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی (زڕگوێز و سیتەک) تەرخانکرا کە دوو ھەزار و پێنج سەد یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت له‌ خۆ ده‌گرێت.

ھەروەھا بڕێک پارە  بۆ دابینکردنی  پێداویستی  فەرمانگەکانی پارێزگای سلێمانی تەرخانکرا بۆ راییکردنی ئیشوکاری فەرمانگاکان و ھاوڵاتیان.

ھەروەھا بۆ کڕینی محاویلە و ھێڵەکانی کارەبا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لە سنوری پارێزگاکە، زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی تەرخانکرا.

وەزیری دارایی و ئابووری تاکیدی کردەوە کە سەرەڕای دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا لە ئێستادا حکومەتی ھەرێم لە ھەوڵی تەواودایە بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان لە پێناوخزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.

 





ئەم هەواڵە 9379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad