English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە
2018-08-06 [04:12 AM]

ZNA- ھەولێر




  ئەمڕۆ دووشەممە ٦/٨/٢٠١٨  نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ  سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و بەرپرسی ناوەندی باڵای شار و شارۆچکەکانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز جێگری سەرۆکی پارتی کار و چالاکییەکانی یەکیتیی لاوانی بەرز نرخاند بەتایبەتی لەو دۆخە نەخوازراوەی کە شەڕی تیرۆریستانی داعش و قەیرانی دارایی و کێشەکانی ماوەی ڕابردوو خوڵقاندبوویان، ھەروەھا ستایشی ئەو سەقامگیری و ڕۆحی پێکەوە کارکردنەیشی کرد کە لە یەکێتیی لاواندا بەرجەستەیە. بەڕێزیان بە بایەخەوە جەختی لە ڕۆڵ و کاریگەریی توێژی لاوان لە ڕووبەرووبوونەوەی ھەر مەترسییەک و گەشەپێدانی بواری کولتووری، وەرزشی و کایە جیاجیاکانی کۆمەڵگادا کردەوە، ھەروەھا ئاشکرای کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە بایەخدانی تایبەت بە لاوان و ڕەگەزی مێ پێشەنگ بووە و ئەم بایەخدانە بۆتە ھۆکار ژمارەیەکی زۆری کاندیدانی پارتی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان، لە توێژی لاوان بن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی باسی لە پرۆسەی ھەڵبژاردن کرد وەک پرۆسەیەکی دیموکراسی و نوێکردنەوەی متمانەی ھاووڵاتیان و شەرعیەتدان بە حکوومەت و لایەنە بەشدارەکانی، لەمبارەیەوە بەشداری و ڕۆڵی کاریگەری لاوان لە ھەڵبژاردنەکاندا دووپات کردەوە، ھەروەھا بە چاوی ئومێد و گەشبینییەوە ڕوانییە ئاییندەی کوردستان کە پاش ئەو دۆخە نەخوازراوەی دووچاری بووەوە، ھیوا و ئاسۆیەکی ئومێدبەخش لەپێشە و بە پێویستی زانی لاوان ئەو ڕۆڵەی تێدا بگێڕن کە لێیان چاوەڕوان دەکرێت.
لای خۆیانەوە یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ بەڕێزیان کە ھەمیشە بە پەرۆشەوە پشتگیری لە خواست و ئامانج و کار و پرۆژەکانی توێژی لاوان کردووە، پوختەیەکیان دەربارەی پلانەکانی تایبەت بە پێشخستنی یەکێتیی لاوان و گۆڕانکاری لە پێکھاتە و میکانیزمی کارکردن و ئەجێندای کارەکانی ڕێکخراوەکەدا پێشکەش کرد بە شێوەیەک کە خزمەتی زیاتر و بە بەرھەمتر بە بواری پیشەییانەی خۆی و ئامانج و خواستەکانی لاوان بکات. لە کۆتاییدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ھیوای بەردەوامی و بەخششی زیاتر و سەرکەوتنی کۆنگرەکەیانی بۆ خواستن کە سبەی ڕۆژی سێشەممە ٧/٨/٢٠١٨ لە ھەولێری پایتەخت ئەنجام دەدرێت.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5842جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad