English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەرماڵەی فەرمانبەران گۆڕانكاری بەسەر دادێت
2018-08-07 [05:58 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی بابەتی دەرماڵە پێویستی بە رێكخستنەوە هەیە، بەڵام مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران وەكو خۆی بەردەوام دەبێت و خەرجیش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی بابەتی دەرماڵە پێویستی بە رێكخستنەوە هەیە، بەڵام مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران وەكو خۆی بەردەوام دەبێت و خەرجیش دەكرێت.

سەبارەت بەبڕینی دەرماڵەكان سەرچاوەكە گوتی:" هەر دەرماڵەیەك كە دراوە بە یاسا و بڕیاری پەرلەمان دراوە دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی نیە بیانبڕێت، هەروەها ئەگەر رێكخستنەوەش بكرێت، دەرماڵەی كەسانی ناشایستە دەدرێتە كەسانی شایستە كە لە بواری كاری خۆیاندا كار دەكەن. بەپێی زانیاریەكان دەرماڵەكان تاوەكو ساڵی 2019 نوێكراونەتەوە، ئەگەر چاكسازیشی تێدا بكرێت دەكەوێتە ساڵی داهاتوو.

سەرچاوەکە ئاشکرای کرد لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ١٧ دەرماڵەی جۆراوجۆر ھەیە و مانگانە ١٤٤ ملیار دینار و ساڵانەش یەک ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار بۆ دەرماڵە خەرج دەکرێت.

لە ساڵی 2008وە حكوومەتی هەرێم زیاتر دەیان دەرماڵەی بە فەرمانبەران دراوە، بەڵام بە پێی پڕۆژە یاسای "چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە ‌و دەرماڵە ‌و بەخشین و ئیمتیازاتەكان"، كە ئێستا لە پەرلەمانەو چاوەڕێ دەكرێت پەسەندبكرێتەوە دوای هەمواركردنی، لەمەودوا خەرجكردنی دەرماڵەی تایبەت لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان تەنیا بۆ فەرمانبەرو كارمەندی شایستەیە، كە بەفیعلی خزمەت دەكەن.

هیوا ئەفەندی سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیاو زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان ئاشكرای دەكات"دروستكردنی ژمێریاری ناوه‌ندی ده‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ده‌رماڵه‌كان، هەروەها بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ده‌رماڵه‌ ته‌رخانكراوه‌، هه‌ندێك ده‌رماڵه‌ هه‌یه‌ پێویست ناكات دووباره‌ ببنه‌وه‌ و به‌شێكیان ناوی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان هه‌یه‌، له‌ وه‌زاره‌تێكه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تێكی تر جیاوازن، له‌سیستەمی ژمێریاریی ناوه‌ندی سه‌رجه‌م ئه‌و جیاوازیانه‌ ڕه‌چاو ده‌كرێت، كۆی گشتی ده‌رماڵه‌كانیش له‌لای حكومه‌ت ڕوون ده‌بێت.

 





ئەم هەواڵە 15682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad