English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم مانگە نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان كەم دەبێتەوە
2018-08-07 [06:24 AM]

​ZNA - هەولێر


بەرپرسێكی مۆلیدە ئەهلیەكان ئاشكرای دەكات نرخی مۆلیدە ئەهلیەكان لە كوردستان یەك دەخرێت و بۆ ئەو مانگەش كرێی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەكان كەم دەبێتەوە.

ئەندازیار قارەمان مەولوود، سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر بە باسی راگەیاند: جیاوازی نرخی ئەمپێری مۆلیدە هۆكاری خۆی هەیە، گوتی: ناوچە هەیە كارەبای زیاتری هەیە و مۆلیدەی كەمتر پێ كردووە، ناوچەش هەیە مۆلیدەكە كارەبای زیاتری داوە بە تایبەت ئەو فیدەرانەی باریان قورسە، گرانی و هەرزانی نرخی گازیش كاریگەری لەسەر نرخەكە هەیە لە شارێك بۆ شارێكی تر كەمترین نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان، لە هەرێمی كوردستان لە مانگی رابردوودا، 10 هەزار دینار بووە، زۆرترینیشی 18 هەزار دینار بووە.

ئەو روونیشی كردەوە، مانگانە نرخی گاز لە سەرەتا و ناوەراست و كۆتایی مانگ وەردەگیرێت، گوتی:" ئەو نرخە دابەشی سێی دەكرێت و نرخی گاز دەدردەچێت، هەروەها كاتژمێرەكانی پێدانی كارەباش كۆ دەكرێتەوە كە پێوەری تایبەت لە نێو مۆلیدەكان هەیە و نرخی هەر ئەمپێرێك وەردەگیرێت.

قارەمان مەولوود  جەختی كردەوە لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەكانی هەر چوار پارێزگای كوردستان لە بارەی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان كۆبونەوەیان كردووە، گوتی:" هەندێك بنەمای كاركردنمان یەكخست ، داتا بەیسی نرخی گاز و دیاریكردنی نرخی یەك ئەمپێری كارەبامان یەكخست، تەنها دوو فاكتەر جیاوازیان دەبێت ئەویش نرخی گازوایل و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبان چونكە ئەوانە لە شارێك بۆ شارێكی جیاوزایان دەبێت." دووپاتی كردەوە سلێمانی و دهۆك بۆیە پارەكەییان زیاتر بووە چونكە زیاتر كارەبایان داوە .

مەولوود گوتیشی:"ئەو زانیاریە راست نیە كە دەڵێن ئەوەی لە هەولێر 20 رۆژ ئەژمار كراوە و 10 رۆژەكەی تر لە مانگی 8 وەردەگیرێت، بەڵكو مانگانە وەكو خۆی پارەكە كۆدەكرێتەوە".

قایمقامی سلیمانی ئاشكرای كردووە، مانگی ڕابردوو لە سلێمانی 420 بۆ 430 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان دراوە، نرخی لیترێك گاز لە سلێمانی 563 دینار بووە ، بەڵام یەك لیتر گاز لە هەولێر 530 دینار بووە.

سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەهلییەكان، ئاشكرای دەكات، بە گشتی لە هەولێر مۆلیدە نزیكی330 كاتژمێر كارەبایان لە مانگێكدا داوەتە هاوڵاتیان، نرخی ئەمپێرێكیش لە هەولێر لە 10 هەزار تاوەكو 14 هەزار دینار بووە. ئەو پێیوایە لەو مانگەدا پارەی مۆلیدە كەمتر دەبێتەوە، گوتیشی: لە 20ی 8وە كەشوهەوا بەرەو فێنكی دەڕوات، بۆیە كارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت و پێدانی كارەبای مۆلیدە كەم دەبێتەوە ئەوەش وا دەكات نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە كەم بێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 5104جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad