English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند وەبەرهێنەرێك دەستگیر كران كە 100 ملیۆن دۆلاری خەڵكیان خواردووە
2018-08-07 [07:06 AM]

​ZNA - هەولێر


لە دهۆك وەبەرهێەرێك و لە هەولێریش 5 وەبەرهێنەر بەهۆی خەم ساردی لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون و خواردنی مافی خەڵك دەستگیر دەكرێن.

 نوری عوسمان  سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان رایگەیاند:" لە هەولێر 5 وەبەرهێنەر و لە دهۆكیش وەبەرهێنەرێك گیراوە، ئەو كەسانە پارە و مافی خەڵكیان خواردووە، خەڵك پارەی داوە بەو وەبەرهێنەرانە بۆ شوقە و یەكەی نیشتەجێبوون بەڵام نە یەكەی نیشتەجێبوون دیارە نەپارەیان".

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر بە هەمان سەرچاوەی راگەیاند: لەو ماوەیەدا 5 وەبەرهێنەر بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراون، داوای یاساییش لەسەر بەشێكی تری وەبەرهێنەران لە هەولێر هەیە، چاوەڕوانی دادگایی كردن دەكەین.

ئەو روونی كردەوە، 3 وەبەرهێنەری تریش فەرمانی گرتنیان هەیە و هێزەكانی پۆلیس بەدوایانەوەن بۆ دەستگیركردنیان، گوتی:"لە هەولێر 10 پڕۆژەی وەبەرهێنان كە بەشی زۆرینەیان نیشتەجێبوونن كێشەیان هەیە و مافی خەڵكیان تێدا پێشێل كراوە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەموویان دەرچووە، ئەوانەی تاوەكو ئێستاش دەستگیركراون 5 وەبەرهێنەرن."

گوتیشی:"خاوەنی پڕۆژەكانی فلۆریا، مەم و زین، وەرین و زێڕین دەستگیركراون، كەسێكی تریش لەلای ئێمە مۆڵەتی وەبەرهێنانی نەبووە، بەڵام كاری بەڵێندەرایەتی كردووە و ملیۆنان دۆلاری خەڵكی لەلایە".

جەختی كردەوە بەشێك لە وەبەرهێنەران لە لایەن خەڵك سكاڵایان لەسەر بووە، بەشێكی تریش لە لایەن داواكاری گشتی بەشێكیشیان لە لایەن دەستەی وەبەرهێنان بەشێكی تریش لە دادگا لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدان، گوتیشی:" ئەو وەبەرهێنەرانە پارەی خەڵكیان خواردووە مافی حكوومەتیشیان پێشێلكردووە، یان پارەی سندوقی نیشتەجێبونیان وەرگرتووە."

ئەو وەبەرهێنەرانەی گیروان نزیكەی 100 ملیۆن دۆلاری پارەی خەڵكیان لە لایە.

 

 

 

باس





ئەم هەواڵە 6712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad